به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،دووپاتیكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه ده‌توانن به‌رگرى له‌ئاسایشى وڵات بكه‌ن دژى هه‌ر په‌لامارێكى ده‌ره‌كى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"كرده‌وه‌كه‌ى توركیا به‌به‌ئامانجگرتنى ئه‌فسه‌رانى عێراقى له‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور وله‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا ،كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات"،هه‌روه‌ها به‌ڕه‌فتارێكى مه‌ترسیدار ناویبرد كه‌جۆره دووژمنكارییه‌كه دژى سه‌روه‌رى عێراق".
وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستى به‌ڕاوێژى كردووه له‌سه‌ر ئاسته باڵاكان وله‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناخۆ وله‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێ كردنى لێكه‌وته‌كانى په‌لاماره به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق"،وتیشى"چه‌ند ڕێنمایی وڕاسپارده له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڵاوده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌كارهێنانى خاكى عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه"،جه‌ختیشى كرده‌وه"ده‌بێت توركیا كێشه‌كانى خۆى چاره‌سه‌ر بكات دوور له‌خاكى عێراق".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه عێراق چه‌ند بژارده‌یه‌كى هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م په‌لامارانه له‌نێویشیاندا دانوستانى دیبلۆماسى وئه‌ركى سیاسى"،وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌توانێت له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه به‌رگرى له‌ئاسایش وسه‌روه‌رى وڵات بكات،ئه‌گه‌ر بێت فه‌رمان له‌باره‌یه‌وه ده‌ربكرێت ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ته‌واوى ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریكردن له‌ئاسایشى نیشتیمانى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پاسه‌وانى هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌كه داوایكرد گفتوگۆ له‌باره‌ى هه‌ندێك خاڵى ئه‌منى له‌بازگه هاوبه‌شه‌كان بكرێت،جه‌ختیشیكرده‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى پاسه‌وانى هه‌رێم وپێِشمه‌رگه‌ن له‌باره‌ى میكانزمى كاركردنى ئه‌م ناوه‌ندانه