وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:ده‌ستگیركردنى چوار سه‌رانى تیرۆرستى كه‌شانه‌ نوستووه‌كان له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى شارى موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

ئەمنی
  • 12-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چوار سه‌رانى تیرۆستى ده‌ستگیركراون كه‌شانه‌ نوستووه‌كان به‌ناوچه‌ جیاجیاكانى شارى موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
    ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌پرۆسه‌یه‌كى جۆرى یه‌كه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگریی سه‌ربازى له‌فیرقه‌ى 16،توانییان چاودێرى چوار سه‌رانى تیرۆرستى بكه‌ن كه‌شانه‌ نوستووه‌كان له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى شارى موسڵ به‌رێوه‌ده‌به‌ن وله‌لایه‌ن دادگایشه‌وه‌ داواكراوبوون به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر.
    وتیشى"تیرۆرستانى ڕاده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراون".