وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان:نرخه‌كانى ئینته‌رنێت له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو گۆڕانكارى به‌سه‌ریان دێت

ناوخۆ
  • 12-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    ئه‌ركان شه‌هاب وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ گۆڕینى نرخه‌كانى ئینته‌رنێت له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا.
    شه‌هاب به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،پرۆسه‌كانى كۆنترۆڵكردنى تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت به‌رده‌وام تا به‌ته‌واوه‌تى بابه‌تى دزه‌پێكردنى پشكه‌كانى ئینته‌رنێت له‌ناوده‌برێت،دووپاتیشیكرده‌وه‌،وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌بڕى دوو ملیار دینار پشكه‌كانى ئینته‌رنێتى له‌نه‌ینه‌وا به‌بازاڕكرد".
    وتیشى"خواستێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌شدارییه‌ لاوازه‌كانى به‌شداربووانى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت به‌بێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى زیاتر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بسه‌پێندرێت.
    ئاماژه‌یشى دا وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوازى ڕاسته‌وخۆ بانگهێشتى چوار كۆمپانیاى جیهانى كردووه‌،وتیشى بابه‌تى قه‌رزى ژاپۆنى ڕاگیراوه‌ سه‌ربارى جێ به‌جێ كردنى له‌ساڵى 2017ه‌وه‌".
    وتیشى"قه‌رزى ژاپۆنى بریتییه‌ له‌150هه‌زار هێڵى نۆرماڵ+ئینته‌رنێت(فایبه‌ر)،ڕوونیشیكرده‌وه‌"خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ نزیكه‌ى 150هه‌زار ماڵ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى به‌غدا پایته‌خت به‌ره‌و باشبوونه‌وه‌ ده‌چێت".
    شه‌هاب ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ گۆڕینى نرخه‌كانى ئینته‌رنێت له‌مانگى داهاتووه‌وه‌".