به‌غدا-اه‌ع
كۆمكارى عه‌ره‌بى،سهكۆنهى پێشێلكارییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق كرد،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانى كردنى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه:ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى،سه‌ركۆنه‌ى پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق كرد،به‌توندترین ده‌سته‌واژه سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارهكانى توركیا له11ى ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌كان له‌سه‌ر سنوورى توركیا عێراق كردووه،كه‌بۆته هۆى شه‌هیدبوونى دوو ئه‌فسه‌ر وسهربازێكى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق وژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى سڤیل".
ئه‌بو غه‌یت دهستدرێژییهكانى توركیا به‌پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق وبنهما وپه‌یماننامه ویاساى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وبنهماكارپێكراوهكانى دۆستانه‌یی دراوسێى وه‌سفكرد"،هه‌روه‌ها سهرهخۆشیشى لهكهسوكارى شه‌هیدان كرد وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ بریندارانیش خوازى".
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس لهكۆمكارى عه‌ره‌بى ڕایگه‌یاند"كۆمكارى عه‌ره‌بى پشتیوانى له‌هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراق ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌پێناو ڕاگرتنى ده‌ستدرێژییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق،وپاراستنى سه‌روه‌رى عێراق وئاسایش وسهقامگیرییهكهى".