بهغدا-اهع
وهزارهتى دهرهوه،ئهمڕۆ چوارشهممه،بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەى سەردانی بڕیارلێدراوی سبەینێی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ بەغدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر شههیدكردنى چەند ئەفسەرێکی پاسەوانیی سنور لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ناوچەى سیدەکانى سهر بهپارێزگاى ههولێر لهههرێمى كوردستان.
وەزارەتی دەرەوە له ڕاگەیەنراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند جگە لە هەڵوەشاندنەوەى سەردانەکەى وەزیریی بەرگریی تورکیا، "سبەینێ باڵیۆزی تورکیاش بانگهێشت دەکرێت و یاداشتنامەیەکی توندی ناڕەزایەتی پێ دەدرێت و جەخت لە ڕەتکردنەوەى عێراق دەکاتەوە لەو دەستدرێژییانەى تورکیا دەیکاتە سەر وڵات."
ڕایشیگهیاند، "عێراق بە توندی دەستدرێژی ئاشکرای تورکیا لەڕێگەی بۆردومانی خاکی عێراق لە ناوچەى سیدەکان ڕەتدەکاتەوە کە بووەهۆی شەهیدبوونی چەند ئەفسەر و سەربازێکی هێزە چەکدارەکانمان."
دەشڵێت، "عێراق ئەو کارە بە شکاندنی سەروەری و پیرۆزییەکانی وڵات دەزانێت و کارەکەش پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیەکانی هەردوولایە."
جەختیش دەکاتەوە کە "دووبارەبوونەوەى ئەو کارانە و نەبوونی وەڵام بۆ داواکارییەکانی عێراق بۆ وەستانی ئەو دەستدرێژییانە و کشانەوەى هێزەکانی لە سنورەکان، وامان لێدەکات چاوبخشێنینەوە بە قەربارەى هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم ئاستەکاندا."
هەروەها سورە لەسەر ئەوەى "خاکەکەى وەک بارەگا و ڕێڕەو بەکارنەهێنرێت بۆ زیانگەیاندن بە هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕەتیشیدەکاتەوە خاکەکەى وەک گۆڕەپانێک بەکاربهێنرێت بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییە دەرەکییەکان."