بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ سەلامەتی و کاریگەریی ڤاکسینە نوێیەکەی ڕوسیا لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حازم جومەیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی ههواڵى عێراقی(اهع) ڕایگهیاند: "لایەنی تەکنیکی وەزارەت بە هەماهەنگی تەندروستیی جیهانی سەلامەتی ڤاکسینەکە تاوتوێ دەکەن، هێشتا زانیاریی تەواومان لەبارەى ڤاکسینەکە نییە."
ئاماژەى بەوەشکردووە: "وەزارەت نابێت هیچ ڤاکسینێک بەکاربهێنێت کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە ڕێگەی پێنەدرابێت، هەرچەندە هەماهەنگی تەواو هەیە لەو لایەنەوە و بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوە جیهانییەکە."