به‌غدا-اه‌ع
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا لە ناوچەی سیدەکان دەکەن کە بووە هۆی شه‌هیدبوونى دوو ئەفسەری پاسەوانی سنوور و وتی لە "ڕژاندنی خوێنی عێراقی" خۆشنابن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ڕایگەیاندووە کە سەرکۆنەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ناوچەی سیدەکان دەکەن و وتی، "لە ڕژاندنی خوێنی عێراقی خۆشنابین".
لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتیشی، "پێویستە تورکیا تاوانەکە ڕوون بکاتەوە و لەپێناو پاراستنی دراوسێیەتیی عێراق و تورکیا تاوانبارەکان سزابدات".
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى لیواى دوو وفهرماندهى فه‌وجى سێى پاسه‌وانى سنور لهئاكامى ده‌ستدرێژییه‌كى توركیا شه‌هیدبوون.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"توركیا له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانه‌وه تۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى پاسه‌وانى سنور له‌ناوچه‌ى سیدكان كردۆته ئامانج".
وتیشى"لهئاكامى هێرشه‌كه فه‌رمانده‌ى لیواى دوو لهپاسهوانى سنورى ناوچه‌ى یه‌كه‌م وفهرماندهى فه‌وجى سێى لیواى دوو له‌گه‌ڵ شۆڤێرى ئۆتۆمبێله‌كه شه‌هیدبوون