ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: موشه‌كێكى كاتیۆشا له‌نزیك پردى هه‌ڵواسراوى به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه‌

ئەمنی
  • 11-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند موشه‌كێكى كاتیۆشا له‌نزیك پردى هه‌ڵواسراو له‌به‌غداى پایته‌خت كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"موشه‌كێك جۆرى كاتیۆشا له‌نزیك پردى هه‌ڵواسراو له‌به‌غداى پایته‌خت به‌بێ هیچ زیانێك كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م موشه‌كه‌ له‌سه‌ربازگه‌ى ڕه‌شید هاوێژراوه‌"،له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر  موشه‌كێكى تر گرتووه‌ كه‌ئاماده‌كرابوو بۆ هاوێشتن له‌هه‌مان شوێن وبه‌پێى پێویست چاره‌سه‌ركرا".