كه‌عبى داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە دەستێوەردان بکات بۆ راگرتنی پێشێلکارییەکانی تورکیا

  • 11-08-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
    حەسەن کەعبی جێگری یه‌كه‌مى سەرۆك پەرلەمان لەیەکەم کاردانەوەی لەبارەی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی وڵات هاتەدەنگ و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ دەستێوەردان بکات بۆ راگرتنی پێشێلکارییەکانی تورکیا
    نوسینگەی ڕاگه‌یاندنى کەعبی لەراگەیەنراوێکدا کەده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردۆتەوە، جێگری یه‌كه‌مى سەرۆك پەرلەمان  رایگەیاندوە، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سەروەری خاکی عێراق زیانی گەورە بەپەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان هەردو وڵات دەگەیەنێت.
    کەعبی بەتوندی بونی تورکیا و توندوتیژییەکانی لەوڵاتدا رەتکردەوە، بەتایبەتیش هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەو وڵاتە له‌ناوچه‌ى سیدكان له‌پارێزگاى هه‌ولێر كه‌بووه‌ هۆى  شه‌هیدبوونى فەرماندەی لیواى دووى ناوچه‌ى یه‌كه‌م وفه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى دووه‌م ویاوه‌ره‌كه‌یان.
    جێگری سەرۆك پەرلەمان داواشی لەحکومەت کرد باڵیۆزی تورکیا لەعێراق بانگهێشت بکات، جەختیشیکردەوە کردەوە سەربازییەکانی تورکیا پێشێلکاری تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە.