به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دوپاتیكرده‌وه له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كوردستان بۆ ئاشكراكردنى هۆكارى هێرشه‌كانى توركیا.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆكهناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕایگه‌یاند له‌په‌یوه‌ندى وڕاوێژى داین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان كه‌بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو ئه‌فسه‌رى پاسه‌وانى سنوور".
ئاماژه‌یشى دا چه‌ند ورده‌كارییه‌كى تر هه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ ده‌كرێن بۆ ئاشكراكردنى هۆكارى ئه‌م هێڕشه وچۆنێتى به‌ئامانجگرتنى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌نێكى دیاریكراوه وله‌نێو سنوورى عێراق".
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى لیواى دوو وفهرماندهى فه‌وجى سێى پاسه‌وانى سنور لهئاكامى ده‌ستدرێژییه‌كى توركیا شه‌هیدبوون.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"توركیا له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانه‌وه تۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى پاسه‌وانى سنور له‌ناوچه‌ى سیدكان كردۆته ئامانج".
وتیشى"لهئاكامى هێرشه‌كه فه‌رمانده‌ى لیواى دوو لهپاسهوانى سنورى ناوچه‌ى یه‌كه‌م وفهرماندهى فه‌وجى سێى لیواى دوو له‌گه‌ڵ شۆڤێرى ئۆتۆمبێله‌كه شه‌هیدبوون".