به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،بڕیاریدا شه‌هیدان وبریندارانى خوپیشاندانه‌كان به‌یاساى ده‌زگاى شه‌هیدان هه‌ژمار بكرێن،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانیش ڕێنمایی دا به‌خێرایی بڕى 50 ملیار دینار بۆ پارێزگاى زیقار ته‌رخانبكرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى حكومه‌ت له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راسپاردووه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ چاودێرى كردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا شه‌هیدان وبریندارانى خۆپیشاندانه‌كان به‌یاساى ده‌زگاى شه‌هیدان هه‌ژمار بكرێن،وئه‌و بریندارانه‌ى ئه‌سته‌مه له‌ناوخۆى وڵات چاره‌سه‌ر بكرێن ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكرێن،هه‌روه‌ها قوربانیانی خۆپیشاندانەكان دەستەبەری تەندروستی بیانگرێتەوە.
ئاماژه‌یشى دا"له‌پرۆژه‌ى هه‌مواركراوى یاساى كه‌مئه‌ندامان بڕگه‌ى كه‌مئه‌ندامانى خۆپیشاندانه‌كان زیاد ده‌كرێت"،وتیشى"ڕێژه‌ى قیرتاوكردنى ڕێگاوبانه‌كانى زیقار له‌سه‌دا 28ه".
ڕایشیگه‌یاند"كازمى له‌میان میوانداریكردنى پارێزگاى زیقار به‌گرنگییه‌وه باسى له ڕه‌وشى پارێزگاكه كرد،ڕێنمایشى داوه به‌خێرایی بڕى 50 ملیار دینار بۆ زیقار ته‌رخانبكرێت".
باسى له‌وه‌ش كرد"سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى سه‌رپشككراوه گرێبه‌ستى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى ناسڕییه واژۆ بكات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كازمى ڕێنمایی داوه به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌با وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هاوینى داهاتوو".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پلانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆرى كاره‌با كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیرى كاره‌باوه پێشكه‌شكرابوو په‌سه‌ند كرد".