به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى بریكارانى ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،هێڕشهكانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى سه‌رپه‌رشتى چواره‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى بریكارى ئاسایشى نیشتیمانى كرد، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه وهه‌ریه‌كه لهبریكارانى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه وداد وناوخۆ وئهمیندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى وده‌زگاى دژه تیرۆر وده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتیمانى وسهرۆكایهتى ئه‌ركانى ولایه‌نه ئه‌منییه‌كانى دیكه
وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه تاوتوێ بڕگه‌كانى سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى كردووه،له‌نێویشیاندا هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق وگرتنهبهرى ڕاسپارده‌كان له‌و باره‌یه‌وه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌عره‌جى "دیدى حكومه‌تى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى زۆربه‌ى بابه‌ته‌كانى گفتوگۆكه له‌نێویشیاندا بوونى هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق".