بەغدا – ا ه ع موجاهید ئەبوهەیل ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كەچەند پێگەیەك بڵاویانكردوەتەوە كە گوایە لە بەرێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەر بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی داوە. لەوبارەیەوە ئەبوهەیل لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە دەڵێت: ئەو هەواڵە دورە لەراستیەوە و هەڵسوكەوتی لەگەڵ فەرمانبەرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق تەواو پیشەییە و لەچوارچێوەی رێزدایە، رونیشیدەكاتەوە لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران و ئەو كەسانەی كەمتەرخەمن بە واتای دەستدرێژی نایەت بۆ سەر هیچ كەسێك بەڵكو چاكردنەوەی واقعی تۆڕی راگەیاندنی عێراقە كە بەدەست كەمتەرخەمی و كارنەكردنی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانەوە دەناڵێنێت. ئەبوهەیل رونیشیكردەوە كە بەرێوەبەری پەیوەندیەكان ئەركی خۆی وەك پێویست جێبەجێ ناكات كە لەئاستی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و دەستكەوت و پێگەكەیدابێت. سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق وتیشی لەبەرامبەر چەندین سەرپێچی و كەمتەرخەمیدا بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لەلایەن لیژنەیەكەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵداكراوە كە ئەو لیژنەیە داوای كردوە سزا بدرێت و پۆستەكەی لێبسەندرێتەوە. ئەبوهەیل تەواوی ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە گوایە لەبەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوەدا لەو بەرێوەبەرەی دابێت بۆ ئەو مەبەستەش چەندین شایەتحاڵ هەن، داواشی لە لیژنەی رۆشنیری و راگەیاندن و سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق كرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ دەرخستنی راستیەكان پێكبهێنن.