به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌ریق سه‌عه‌د حه‌ربییه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى بۆ زێدى خۆیان،ئاماژه‌یشى دا ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ئه‌نجامى ئه‌رێنى پێكاوه،وسه‌قامگیرى ئه‌منى له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌سته‌به‌ركرد.
حه‌ربییه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:لیواى پێشكه‌وتوو له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك،ولیواى52ى حه‌شدى شه‌عبى راسپێردران به‌زیادكردنى كه‌رتێكى نوێ له‌شارۆچكه‌كانى دوزخورماتو وسلێمان بێك وئامرلى له‌ژێر به‌رپرسیارێتى خۆیان،دواى ته‌واوكردنى كارمه‌نده سه‌ربازییه‌كان وزانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌كه‌رتى كه‌ركوك وباشوورى كه‌ركوك"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م ڕێوشوێنه له‌پێناو دووباره بڵاوه‌پێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى دروست له‌و ناوچانه هاتووه".
له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق حه‌ربییه ئاماژه‌ى دا "ئۆپراسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م ئۆپراسیۆنانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر ئاسایشى كه‌رتى كه‌ركوك،چونكه متمانه‌ى گه‌ڕانده‌وه له‌نێوان هاوڵاتیان وده‌زگا ئه‌منییه‌كان".
سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان،حه‌ربیه وتى"دۆسییه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداره‌ى خۆجێى تاوتوێ كراوه له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ گوند وناوچه‌كانیان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌روو"لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی به‌ئه‌ندامێتى ئیداره خۆجێیه‌كان پێكهێنراوه بۆ ئاسانكردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان".
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك داواى"له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ئاواره كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدى خۆیان دواى ئه‌نجامدانى وردبینى ئه‌منى ووه‌رگرتنى ڕێگه‌پێدراوه فه‌رمییه‌كان"،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى دابینكردنى خزمه‌تگوزییه‌كان بۆ گونده‌كانى سه‌ڵاحه‌دین به‌مه‌به‌ستى هاندانى ئاواره‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ زێدى خۆیان".
شایه‌نى باسه پێشووتر ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌پێنج قوڵه‌وه ده‌ستپێكرد بۆ كیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك له‌سنوورى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین وكه‌ركوك وبه‌ڕووبه‌رى 738.5 كێلو مه‌تر چوارگۆشه".