به‌غدا-اه‌ع-سه‌عه‌د سه‌ماك
و:سۆما جاف
ده‌سته‌ى گشتى باج،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،داهاتى به‌ده‌ستهاتووى مانگى ته‌مموزى ڕابردووى ڕاگه‌یاند.
شاكر مه‌حمود زوبه‌یدى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ده‌سته‌ى باج بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"داهاته‌كانى بۆ مانگى ته‌مموزى ڕابردوو گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 177 ملیار دینار بوو وڕێژه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى به‌به‌راورد به‌مانگى ته‌مموزى ساڵى ڕابردوو له‌سه‌دا 15 بووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌سته‌ى باج داهاتێكى دارایی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ پاڵپشتى كردنى گه‌نجینه‌ى وڵات سه‌ربارى لێكه‌وته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئابوورى عێراق وجیهان".
وتیشى"ده‌سته‌ى باج خاوه‌ن به‌رزترین ئاستى داهاته به‌ڕێژه‌ى له‌سدا 40 له‌كۆى داهاتى گومرگرى،ئه‌مه‌یش ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌هێزكردنى بوودجه‌ى گشتى له‌دواى داهاته نه‌وتییه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م داهاتانه ئابوورى نیشتیمانى به‌توانا ده‌كات وپشتیوانى وه‌به‌رهێنان وگه‌شه‌پێدانى نیشتیمانیش ده‌كات".
شایه‌نى باسه ده‌سته‌ى گشتى باج ئامارى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ خسته‌ڕوو،ئاماژه‌یشى دا داهاته‌كانى باج گه‌یشتۆته زیاتر له‌ترلیۆنێك و500 ملیار دینار له‌ماوه‌ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ سه‌ربارى ڕێوشوێنه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر جموجۆڵى بازرگانى".