به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردن وده‌ستگیركردن دژى به‌رپرسان له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى بابل ئاشكراكرد.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌میان باسكردنى له‌سه‌ر ورده‌كارى فه‌رمانه‌كان كه‌لێكۆڵینه‌وه‌یان تیا كردووه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون،ڕایگه‌یاندووه دادگاى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى بابل فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاكه وفه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى كڕیاره‌كانى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه ده‌ركردووه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340) له‌یاسای سزادانى عێراقى".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م دوو فه‌رمانه ده‌ركرا به‌هۆى كڕینى پێداویستى پزیشكى وپاكژكه‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى پارێزگاكه،دووپاتیشیكرده‌وه"گرانییه‌ك له‌نرخه‌كاندا هه‌یه،ودابه‌شكردنى ئه‌م كه‌ره‌ستانه به‌بێ كۆگاكردنى گه‌نجینه‌یی یاخود لیژنه‌ى وه‌رگرتن ئه‌نجامدراوه،هه‌روه‌ها نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى بابل چه‌ندین سه‌رپێچى له‌پرۆسه‌ى كڕینه‌كه‌ى دیاریكردووه".