حەسان دیاب سەرۆكوەزیرانی لوبنان دەست لەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی راگەیاند

  • 10-08-2020, 00:00
  • +A -A

     چادێرى-اه‌ع

     
     حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەتی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی رێکخراوەیی گەندەڵی لەلوبناندا لەوڵاتەکە گەورەترە.
    سەرۆكوەزیرانی لوبنان، حەسان دیاب دەست لەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری شاری بەیروت راگەیاند.
    حەسان دیاب لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا رایگه‌یاند: "بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، حكوومەتەكەم دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە".
    دیاب وتیشی: "گەندەڵی، رەگوریشەی لە تەواوی سێكتەرەكانی لوبناندا داكوتیوە كە ئەویش لە دەوڵەت گەورەترە".
    ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە پێشتر هەریەك لە وەزیری دارایی، غازی وەزنی و وەزیری داد، ماری كلۆد نەجەم و وەزیری راگەیاندن، مەنال عەبدولسەمەد و وەزیری ژینگە، دیمیانوس قەتار بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت دەستیان لەكاركێشابوویەوە.
    رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت رووی دا كە بەهۆیەوە تا ئێستا بەپێی دوایین ئامار ١٦٣ كەس كوژراون و شەش هەزاری دیكەیش برینداربوون.