كازمى به‌ڵێن ده‌دات به‌دابینكردنى چاره‌سه‌ر بۆ بریندارانى خۆپیشانده‌ران وڕه‌وانه‌كردنى هه‌ندێكیان بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

ناوخۆ
  • 10-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌ڵێنى دا به‌دابینكردنى چاره‌سه‌ر بۆ بریندارانى خۆپیشانده‌ران وگواستنه‌وه‌ى هه‌ندێكێان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌گه‌ر پێویست بوو بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر،هه‌روه‌ها ڕێنمایشى دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وبرینداران بۆ چاودێرى كردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستیان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك له‌بریندارانى خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى زیقار"،وتیشى"كازمى به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ كرد ،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پاڵپشتى كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران،كه‌درووشمى گۆڕانكارییان به‌رزكرده‌وه‌ له‌پێناو باشتركردنه‌وه‌ى دۆخى وڵات وبنیاتنانى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى وخۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیان،ڕوونیشیكرده‌وه‌،حكومه‌ت ده‌یه‌وێت داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز جێ به‌جێ بكات،كه‌یه‌كێكه‌ له‌پێشینه‌كانى كارنامه‌ى حكومه‌ت".
    وتیشى"كازمى به‌ڵێنى داوه‌ به‌دابینكردنى چاره‌سه‌ر بۆ بریندارانى خۆپیشانده‌ران وگواستنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌برینداران بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر،هه‌روه‌ها گفتوگۆى كردووه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵاوێردكردنیان له‌مووچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى،وبه‌ڵێنیشى دا به‌گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ پێویسته‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌كانیان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كازمى داواى له‌شانده‌كه‌ كرد سڵاوى بگه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵكى زیقار ،شارى مێژوو وشارستانییه‌تى قووڵ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ڕه‌وشى ناسڕییه‌ له‌سه‌ر ئاستى خزمه‌تگوزارى جێى نیگه‌رانییه‌،وهه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ له‌پێناو دابینكردنى ژیانێكى شكۆمه‌ند بۆ هاوڵاتیانى ناسڕییه‌ وهه‌موو عێراقییه‌كان،سه‌ربارى ئه‌و ئاڵنگارییه‌ گه‌ورانه‌ى ڕووبه‌رووى عێراق بۆته‌وه‌ به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا ولێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كانى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى ڕێنمایی داوه‌ به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌نێوان نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وبرینداران بۆ چاودێرى كردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستییان،هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر دروستكردنى په‌یكه‌رێك بۆ دكیۆمێنتكردنى  خۆپیشاندانه‌ ئاشتییانه‌كه‌ وشه‌هیدانى قاره‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ هێمایه‌كى مێژووى وانه‌یه‌كى واتادار بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوودا".