ده‌ستگیركردنى باندێك كه‌فاله‌ت به‌سه‌ر خێزانه‌كانى داعش دابه‌ش ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 10-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هه‌واڵگریی ودژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى باندێك كه‌كه‌فاله‌ت به‌سه‌ر خێزانه‌كانى تیرۆرستانى داعش دابه‌ش ده‌كه‌ن ڕاگه‌یاند.
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان هه‌ماهه‌نگى ئه‌ركى هه‌واڵگریی نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وئاژانسه‌كانى هه‌واڵگریی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ،وبه‌پرۆسه‌یه‌كى هاوبه‌شى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگریی ودژه‌ تیرۆرى به‌غدا ودیاله‌،چاودێرى چوار تیرۆرست له‌پارێزگاى دیاله‌ كراوه‌ وله‌ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غدا ده‌ستگیركران".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"تیرۆرستان به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكراو بوون به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وهه‌ستاون به‌دابه‌شكردنى به‌ناوى"كه‌فالات" به‌سه‌ر خێزانه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
    وتیشى"وته‌ى هه‌ر چوار تیرۆرسته‌كه‌ وه‌گیراوه‌ وڕه‌وانه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌رحه‌قیان