به‌غدا-اه‌ع-عه‌لى ئه‌حمه‌د
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،دووپاتیكرده‌وه،تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت له‌مانگى ئهیلوول به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك.
عه‌لى حه‌مید دلێمى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌مه‌یش دوا واده‌ى كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانه".
وتیشى"وتیشى ژماره‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كانى خوێندنى ده‌ره‌كى ئه‌نجام ده‌ده‌ن زیاتر له49هه‌زار خوێندكاره له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا".
دلێمى جه‌ختیشى كرده‌وه"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه له‌نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ووهزارهتهكانى ته‌ندروستى وناوخۆ،له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى بۆ دابینكردنى كهرهسهكانى خۆپارێزى پێویست بۆ خوێندكاران،له‌گه‌ڵ پاكژكردنه‌وه ودهرمانڕیژكردنى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان".
شایه‌نى باسه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كانى خوێندكارانى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی له‌ناوخۆى عێراق بۆ یه‌كى مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو.