به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،دووپاتیكرده‌وه،له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیا جیهانییه پێشكه‌وتووه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
حازم جومه‌یلى بریكارى هونه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیا جیهانییه پێشكه‌وتووه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆنا(به‌ریتانى-ئه‌مریكى-ڕووسى -چینى ئیماراتى)،دووپاتیشیكرده‌وه،لهبارهكهى ڤاكسینى كۆرۆنا دیدارێك له‌گه‌ڵ ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزى ڕووسیاى فیدڕاڵى له‌عێراق سازكراوه".
ئاماژه‌یشى دا له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ زانینى واده‌ى گه‌یشتنى ڤاكسینه‌كه وتۆماركردنى،وتیشى"كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌رئه‌نجامى ڤاكسینه‌كه باشه ئه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌كان دابین ده‌كرێت".
وتیشى"عێراق یه‌كه‌مین به‌شه ڤاكسین دابین ده‌كات له‌كاتى دڵنیابوونه‌وه لهكارایی وكوالێت ونرخهكانى چ له‌گه‌ڵ لایه‌نى ڕووسیا یان هه‌ر وڵاتێكى تر"،وتیشى"لیژنه هونه‌رییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى ڤاكیسنهكه چاودێرى ده‌كات".
پێشووتریش حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه"عێراق هێشتا له‌قۆناغى یه‌كه‌مى په‌تاى كۆرۆنادایه ونهگهیشتۆته قۆناغى دووه‌م".