به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى دووپاتیكرده‌وه سیسته‌مى تاك وجووت له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یى به‌رده‌وامى هه‌یه.
عه‌مید حه‌یده‌ر كه‌ریم به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سیسته‌مى تاك وجووت به‌رده‌وامى هه‌یه تا ئه‌و كاته‌ى بڕیارٍێك له‌لایه‌ن شانه‌ى قه‌یرانه‌كانه‌وه دێت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى حاڵه‌تى مرۆییه‌كان".
وتیشى"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ پێش ساڵێك پێشنیارێكى پێشكه‌شكرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ له‌نێویشیاندا گۆڕانكارى كاته‌كانى ده‌وام له‌ده‌زگاكان وكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌شه‌قامه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا" زیاتر دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه،ئه‌مه‌یش قه‌ره‌باڵغى له‌شه‌قامه‌كانى به‌غداى پایته‌خت دروست ده‌كات ،له‌پاڵ هاتنى ئۆتۆمبێلى دیكه له‌پارێزگاكانه‌وه".