ده‌ستپاكى : فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ركوك به‌هۆى سه‌رپێچیكردن له‌پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون ده‌ركرا

ناوخۆ
  • 10-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاشكراى كرد،فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ركوك ده‌ركراوه‌ به‌هۆى سه‌رپێچى كردن له‌پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (سۆما ستى).
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا،فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ركراوه‌ ،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)له‌یاساى سزادانى عێراقى.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌ركراوه‌ به‌هۆى سه‌رپێچیكردن له‌پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (سۆما ستى)فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه‌،وتیشى ڕاپۆرتى شاره‌زایانى دیوانى چاودێرى دارایی فیدڕاڵى ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى دیاریكرد".
    شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ هه‌بوونى (111)پرۆژه‌ى ڕه‌وانه‌كراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ركوك دیاریكرد له‌نێویشیاندا 86 پرۆژه‌ كه‌ڕێژه‌ى جێ به‌جێ كردنیان له‌سه‌ر سفر بووه‌ وبریتى بووه‌ له‌كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێبوون وبازرگانى وئۆتێل ومۆڵ ونه‌خۆشخانه‌ وزانكۆى تایبه‌ت وچه‌ند پرۆژه‌یه‌كى تر.