نه‌جه‌ف-اه‌ع
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن ده‌سته حسێنییه‌كان له‌ڕۆژانى عاشوورا بڵاوكرده‌وه.
لوئه‌ى یاسرى سه‌رۆكى شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هیچ كه‌س ناتوانێت نه‌رێته حسێنییه‌كان قه‌ده‌غه بكات،به‌ڵام ده‌بێت خاوه‌ن ده‌سته‌كان هه‌موو رێكاره‌كان بگرنه به‌ر وپابه‌ندبن بهڕاسپاردهكانى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا وڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان".
وتیشى،شانه‌ى قه‌یرانه‌كان چه‌ندین ڕاسپارده بۆ خاوه‌ن ده‌سته حسێنییه‌كان له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى عاشوورا له‌مانگى موحره‌م،ڕوونیشیكرده‌وه،لهڕاسپاردهكان ده‌بێت له‌سه‌ر كوورسى دانیشن ومه‌وداى نێوانیان مه‌تر نیوێك بۆ دوو مه‌تر بێت،وهه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌بووانى ده‌سته‌كه ماسك بپۆشن ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خاوه‌ن ده‌سته‌كه.
جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى دهرمانڕێژكردنى شوێنه‌كه پێش وپاش ڕێوڕه‌سمه‌كه،وكورتكردنهوهى كاتى ڕێوڕه‌سمه‌كه وهه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمى شینكردن یاخود سینهزهنین به‌دانیشتن له‌سه‌ر كورسییه‌كان ده‌بێت بۆ پاراستنى مه‌وداى خوازراو نێوان هه‌مووان.
ڕایشیگه‌یاند،شانه‌كه ڕێنمایشى داوه ڕێوڕه‌سمه‌كان له‌شوێنى كراوه بن وئه‌گه‌ر شوێنه‌كه داخراو بوو ،ده‌بێت ژماره‌یه‌كى دیاركراو بێت(به‌پێى ڕاسپارده‌كانى كارگێڕى ته‌ندروستى نه‌جه‌فى پیرۆز) داوایشى له‌خاوه‌ن ده‌سته‌كان كرد ئامێرى پشكنینى گه‌رمى له‌ش دابین بكه‌ن بۆ پشكنین كردن.
ئاماژه‌یشى شانه‌كه ڕێنمایشى داوه به‌هیچ شێوه ته‌وقه‌كردن نه‌كرێت،هه‌روه‌ها ئامۆژگارى دایه به‌ساڵاچووان ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمه‌كان نه‌بن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه،هه‌روه‌ها جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى گواستنه‌وه‌ى ڕێوڕه‌سمه‌كان به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاماده‌بووان چڕ نه‌بێت.