به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌مووان هاوبه‌شن له‌بنیاتنانى داهاتووى عێراق،وتیشى مه‌سیحییه‌كان ڕۆڵه‌ى ڕه‌سه‌نى وڵاتن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد له‌پاتریارك مار لویس روفائێلى یه‌كه‌م ساكۆ ،پاتریاركى كلدانى كاسۆلێك وژماره‌یه‌ك له‌مه‌ترانه‌كان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه پاتریارك ساكۆ ئاماژه‌ى به‌سه‌ركه‌وتنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد له‌مامه‌ڵه‌كردنى ئاشكرا له‌گه‌ڵ دۆسییه گرنگه‌كان،هیوایشى خواست به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه كه‌خواسته‌كانى گه‌ل به‌دى ده‌هێنێت،ویارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه.
ڕوونیشیكرده‌وه،كڵێسه پشتیوانى له‌هه‌نگاوه‌كانى كازمى ده‌كات به‌ئاڕاسته‌ى به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى بۆ سه‌رانسه‌رى عێراق.
پاتریارك ساكۆ دووپاتیشیكرده‌وه،مه‌سیحییه‌كان شانازى به‌ناسنامه‌ى نیشتیمان بوونى خۆیان ده‌كه‌ن،وله‌ئێستاشدا له‌سایه‌ى مامه‌ڵه‌كردنى جددى له‌لایه‌ن حكومه‌تى كازمى له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى مه‌سیحییه‌كان هه‌ست به‌دڵنه‌وایی زیاتر ده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشى به‌وه‌كرد ژماره‌یه‌كى زۆر مه‌سیحییه‌كان خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
لاى خۆیه‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌خێرهاتنى پاتریارك مار لویس ساكۆ وشاندى یاوه‌رى كرد،دووپاتیشیكرده‌وه عێراق وڵاتى هه‌مووانه،ومه‌سیحییه‌كان ڕۆڵه‌ى ڕه‌سه‌نى وڵاتن،وهیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ڕۆڵه‌كانى یه‌ك وڵات‌دا نییه،چونكه هه‌مووان هاوبه‌شن له‌بنیاتنانى داهاتووى عێراق.
كازمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ده‌رگاى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان واڵایه،وتیشى"ئێمه هه‌وڵى ڕاسته‌قینه ده‌ده‌ین بۆ یارمه‌تیدانى كه‌سوكارمان له‌مه‌سیحییه‌كان،وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ،وخۆشحاڵده‌بین به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كان بۆ عێراق وبه‌شداریكردنیان له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى،چونكه عێراقییه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه،تامه‌زرۆى عێراقێكى نوێ ئاشتى تیایدا به‌رقه‌رار بێت وتوندوتیژى تیایدا ره‌تبكرێته‌وه".