كازمى: عێراق پێشه‌نگ بوو له‌پشتیوانیكردنى لوبنان

  • 9-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"عێراق پێشه‌نگ بوو له‌پشتیوانیكردنى لوبنان چ له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى به‌په‌له‌ى پزیشكى یان پاڵپشتى كردنى له‌بوارى وزه‌دا. 
    كازمى له‌میان وتارێكدا له‌كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ به‌یروت وگه‌لى لوبنان كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ساته‌ وه‌خته‌ مرۆییه‌ سه‌خته‌دا كۆده‌بینه‌وه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كڕیزى پشتیوانى گه‌لى لوبنان بكه‌ین".
    وتیشى"لوبنان حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا،ونموونه‌ى لێبورده‌یی ویه‌كتر قبوڵكردنه‌،ئه‌مڕۆ له‌م ڕه‌شه‌ سه‌خته‌ له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌بین چونكه‌ ڕه‌وشى هه‌موومانه‌،سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌كه‌ین وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران ده‌خوازین".
    كازمى ئاماژه‌یشى دا"عێراق سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌ره‌وشێكى ناهه‌مواردایه‌ ،پێشه‌نگ بوو له‌پشتیوانیكردنى گه‌لى لوبنانى برا،چ له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى به‌په‌له‌ى پزیشكى ،یان پاڵپشتیكردن له‌بوارى وزه‌دا،به‌رده‌وامین له‌ئاماده‌باشیدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكورتییه‌كان له‌بوارى گه‌نم وداخوازییه‌كانى تر".
    وتیشى"ئاشنابوونمان به‌قۆناغى دواى ڕووداوه‌كه‌،ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى خێرا بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى برا لوبنانییه‌كانمان بكه‌ین بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان وتێپه‌ڕاندنیان ،ئێمه‌یش درك به‌وه‌ ده‌نێن ئه‌م هه‌نگاوه‌ نایته‌ دى به‌بێ ده‌سته‌به‌ركردنى خواست وبه‌رپرسیارێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هاوبه‌ش". 
    كازمى هیوایشى خواست "له‌میان ئه‌م كۆنگره‌یه‌ پرۆژه‌یه‌ك به‌رپابكرێت بۆ یارمه‌تیدانى لوبنانییه‌كان له‌پێناو دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ى ئه‌زموونى سیاسییان،كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌ستپێشخه‌رى پشتیوانیكردنى ئابوورى لوبنان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانه‌ى به‌ر گه‌لى لوبنان كه‌وتووه‌،به‌بێ ڕاوه‌ستان تا ئه‌و كاته‌ى لوبنان بۆ ڕه‌وشى ئاسایی وسه‌قامگیرى خۆى ده‌گه‌رێته‌وه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆشنبیرى وبه‌هره‌مه‌ندى وپێشكه‌وتوو له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"كاره‌ساتى به‌یروت وانه‌یه‌كى قوڵ وهاوبه‌شه‌ له‌سه‌ر مه‌ترسى ململانێى سیاسى نێوخۆیی وهه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى له‌ناوچه‌كه‌دا".
    كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتى"به‌غدا به‌هۆى گرفتى كارگێرى ویاسایی خوێن وفرمێسكى ڕژاند وباجى زۆر گه‌وره‌ى دا و متمانه‌ى چاره‌نووسازى نێوان گه‌ل وده‌زگاكانى وڵات زیانى به‌ركه‌وت ،ئه‌مڕۆیش هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هێز بین وسه‌ر له‌نوێ له‌سه‌ر پێمان بوه‌ستینه‌وه‌،داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌م به‌هه‌ڵوێستى جددى پشتیوانى گه‌لى لوبنان بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى كاره‌ساته‌كه‌ به‌سه‌ر به‌یروت وگه‌لى لوبنان".