به‌غدا-اه‌ع
حسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاشكراى كرد ،بوودجه‌ى دارایی پێشبینى كرا‌و بۆ ڕووماڵكردنى خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌نزیكه‌ى 300 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه.
هینداوى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت ئاماده‌یه بۆ دابینكردن داخوازى وپێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌شێوه‌یه‌كى باش".
وتیشى،بوودجه‌ى پێشبینیكراو بۆ ڕووماڵكردنى خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته به‌پێى خه‌مڵاندنى كۆمسیۆن ده‌گاته 250 ملیۆن دۆلار وڕه‌نگه بگاته 300 ملیۆن دۆلاریش به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران داواى له‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕه پاره‌یه بكات بۆ كه‌مترین ئاست وله‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ،به‌دووریشى زانى كێشه هه‌بێت له‌ته‌رخانكردنى پاره".
ئاماژه‌یشى دا ئه‌م پاره‌یه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخانده‌كرێت له بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى دیارى ده‌كرێت.
هینداوى ئاماژه‌یشى"به‌لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپه‌رله‌مانتاران له‌لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى دا،به‌وه‌ى له‌دواى جه‌ژن یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو ده‌بێت"،هیوایشى خواست گرفتى دادگاى فیدڕاڵى چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ڕێگاى هه‌مواكردنه‌وه‌ى یاساكه‌ى یان ده‌ركردنى ڕێوشوێنه‌كان بۆ ته‌واوكردنى ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى".
دووپاتیشیكرده‌وه"ناتوانرێت به‌بێ یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارى كرد نه‌گۆڕاوه‌یه وپشت به‌هێماى ڕاسته‌قینه به‌ستووه".