بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئهمڕۆ یهكشهممه،رایگەیاند"ئەو قۆناغەی ئێستا پیایدا تێپەڕ دەبین پێویستی بە پەرەپێدانی پێكهاتەی ئاسایش و چالاككردنی كاری هەواڵگری هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا".
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە،"سەرۆک بەرهەم لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكردوە لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ، لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات و دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی تەواوی هاوڵاتیان و رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ".
بهپێى ڕاگهیهندراوهكه سەرۆک کۆمار و وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا گرنگی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات و دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی تەواوی هاوڵاتیان و رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن و جەختیش لە هەوڵەکانی بەگژداچونەوەی تاوان بەمەبەستی زامنکردنی ئاسایش دەکەنەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند، "ئەو قۆناغەی ئێستا پیایدا تێپەڕ دەبین پێویستی بە پەرەپێدانی پێكهاتەی ئاسایش و چالاككردنی كاری هەواڵگری هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا".
ھاوکات ئاماژی بەوەشکرد، بۆ پێویستی پارێزگاریكردن لە سەركەوتنەکان کە بەدەست هاتون دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەگژداچونەوەی تاوان، ئەوەش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی ھاوڵاتیان.
لەلاخۆیەوە وەزیری ناوخۆ پەرەپێدانی كاری وەزارەتەكەی و ئامادەكردنی هێزەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی هاوڵاتیانی خستەرو، ھەروەھا رۆڵی گرنگی پێدانی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند لە كاری وەزارەتەكەی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ پەرەپێدانی لە تەواوی كەرەتەكاندا.