وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: عێراق هێشتا له‌قۆناغى یه‌كه‌مى په‌تاى كۆرۆنادایه‌

ناوخۆ
  • 9-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق هێشتا له‌قۆناغى یه‌كه‌مى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنادایه‌ ونه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغى دووه‌م. 
    حازم جومه‌یلى بریكارى هونه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"خشته‌ى ڕۆژانه‌ى توشبووانى كۆرۆنا هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر تۆمار ده‌كات كه‌ده‌گاته‌ زیاتر له‌3 هه‌زار توشبوو،ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى"،ئاماژه‌یشى دا"زۆربه‌ى پارێزگاكانى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى توشبوون تۆمار ده‌كه‌ن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یش هێمایه‌كى خراپه‌".
    وتیشى"عێراق هێشتا له‌قۆناغى یه‌كه‌مى ڤایرۆسه‌كه‌دایه‌ ونه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغى لوتكه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى مانگى موحره‌م ساز ده‌كرێت".
    وتیشى"لیژنه‌ى ڕاوێژكارى باڵا پێشنیاره‌كانى ئاماده‌كردووه‌ وله‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى لیژنه‌ى باڵا ده‌یخاته‌ڕوو".