به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌نوسینگه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌وڵاتدا تاوتوێ كرد،داوایشى كرد ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر بكرێنه‌وه.
مالیكى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگهكهى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر"ڕۆڵى گه‌وره‌ى پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌پاراستنى ئاسایشى ناوخۆیی وڕێكخستنى ڕه‌وشى گشتى وپاراستنى مافه‌كان"،داوایشى"ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر بكرێنه‌وه وشكست به پلانى دووژمنان بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى وڵات بهێندرێت".
جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى باشتركردن وبهرهوپێشبردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان وبهرهنگاربوونهوهى تاوانه‌كان وهاندانى هاوڵاتیان بۆ هاوبه‌شى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ پۆلیس وپێكهاتهكانى تر‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ".