كه‌عبى داواى كوتاییهێنان به‌نه‌هامه‌تییه‌كانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاكان ده‌كات

ناوخۆ
  • 9-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى  جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داواى كۆتاییهێنانى به‌نه‌هامه‌تییه‌كانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاكانى كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى حكومه‌تى هانداوه‌ گوێ له‌داواكارى خوپێشانده‌رانى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ باڵاكان بگرێت"،داوایشى له‌"حكومه‌ت به‌هه‌موو ده‌زگاكانیه‌وه‌ كرد هه‌وڵى جددى بده‌ن بۆ نه‌هێشتنى نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌م چیینه‌ كه‌درێژه‌ى هه‌بووه‌،چونكه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌م توانا زانستییه‌ گه‌ورانه‌ به‌رده‌وام پشت گوێ بخرێن به‌بێ دامه‌زراندن یاخود مووچه‌".
    كه‌عبى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ستایشى هه‌نگاوه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران كرد به‌دیدارێكى پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجى خۆپیشانده‌ر له‌ده‌رچووانى زانكۆ وپه‌یمانگاكان"،داوایشى له‌سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌تایبه‌ت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌،وچاویان به‌هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ باڵاكان بكه‌وێت وڕاسپارده‌ى گونجاویان بۆ ده‌ربكرێت بۆ پاراستنیان وڕێگاگرتن له‌ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ریان وهه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ى پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان به‌پێى یاسا".