به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى داد ڕایگه‌یاند 363 به‌ندكراو له‌مانگى ته‌مموزى 2020 ئازادكران.
سالار عه‌بدولسه‌تار وه‌زیرى داد پێشووتر بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه"هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ى بڕیارى لێخۆشبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه كه‌له‌لاى خۆیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌رزى ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ركردنى مه‌رسوومێكى به‌ناوه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بكرێن".
ئاماژه‌یشى دا"نوسراو ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرتر له‌به‌ندكراوه‌كان ئه‌م بڕیاره بیانگرێته‌وه".
وتیشى"وه‌زاره‌تى داد خوازیاره ژماره‌یه‌كى زۆرتر له‌به‌ندكراوه‌كان ئازاد بكرێن له‌میان ڕێوشوێنه‌كانى ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ونه‌هێشتنى قه‌ره‌باڵغى نێو گرتووخانه‌كان به‌مه‌رجێك ئه‌وانه نه‌گرێته‌وه كه‌تێوه‌گلاون به‌تاوانه‌كانى مادده‌ى 4ى تیرۆر ومادده هۆشبه‌ره‌كان وكووشتنى به‌ئه‌نقسه‌ت"