وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ڕاپۆرتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى نزیك سنوورى عێراق وئێران بڵاوكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 9-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌گوڕى (5،1) له‌نزیك سنوورى عێراق وئێران تۆماركرد.
    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"چاودێرى بوومه‌له‌رزه‌زانى له‌ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى،ئه‌مڕۆ له‌كاژێر(12:16:19) له‌كاتى خۆجێى بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى گێلان له‌ئێران ڕوویدا به‌دوورى (23) كم له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله‌".
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕوونیكرده‌وه‌"بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌گوڕى (5،1) پله‌ به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر بووه‌،وبه‌دوورى (23)كم له‌باشوورى ڕِۆژهه‌ڵاتى شارى خانه‌قین،له‌پارێزگاى دیاله‌"،ئاماژه‌یشى دا"هاوڵاتیانى شارى خانه‌قین هه‌ستیان به‌هێزى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌ هه‌روه‌ها هاوڵاتیانى به‌غدا به‌سووكى هه‌ستیان پێكردووه‌".