به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌میان پێشوازیكردنى له‌شاندێكى پیاو ماقوڵانى شارى ئه‌عزه‌مییه،ڕایگه‌یاند لاپه‌ڕه‌ى جه‌نگه‌كانى بۆ هه‌تا هه‌تایی داده‌خرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى به‌خێرهاتنى شانده‌كه كردووه،وگوێى گرتووه له‌ورده‌كارییه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕه‌وشى شاره‌كه وگرفت وگرنگترین پێداویستییه‌كانى،به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه‌عێراق تیایدا ڕووبه‌رووى ئاڵنگارییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ولێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئابوورى بۆته‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌سه‌ر زارى كازمى ڕایشیگه‌یاند"ئه‌عزه‌مییه شارێكى پێكه‌وه ژیانه وتوانیویه‌تى ناسنامه‌ى نیشتیمانى خۆى بپارێزێت سه‌ربارى ئه‌م دۆخه‌ى ڕووبه‌رووى بوویه‌وه هاوشێوه‌ى شار وناوچه‌كانى تر‌ى عێراق "،ئاماژه‌یشى دا"ناوچه‌ى ئه‌عزه‌مییه به‌ناوبانگه به‌هه‌مه‌ڕه‌نگى كلتوور وكه‌له‌پوورى ،وله‌گه‌ڵ ناوچه‌ى كازمییه ده‌بنه ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك بۆ به‌غداى پایته‌خت وعێراق به‌گشتى".
وتیشى"زۆر دڵخۆشه كاتێك بیر له‌ناوچه‌ى ئه‌عزه‌مییه ده‌كاته‌وه ،وخۆیشى ڕۆڵه‌ى ناوچه‌ى كازمییه‌یه ،وهه‌ردوو ناوچه‌ى كازمییه وئه‌عزمییه دۆستن وهیچ كه‌سیش به‌پێى مێژوویش نه‌یتوانیوه له‌یه‌ك جیانكاته‌وه".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌یشى دا"نیگه‌رانه له‌ڕه‌وشى به‌غدا ،وچاودێرى ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ى كردووه كه‌تووشى ئه‌م شاره بووه،وده‌بێت دیسانه‌وه بۆ گه‌شه وجوانى خۆى بگه‌رێته‌وه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌غدا ڕابگه‌یه‌نێت".
ئاماژه‌یشى به"گرنگى ڕۆڵى بیاوماقوڵانى ناوچه‌ى ئه‌عزه‌مییه كرد به‌به‌شداریكردن له‌دروستكردنى هیوا به‌قسه‌ى چاك"،خوازیاریش بوو"گه‌نجان ببینێت كارده‌كه‌ن وبه‌رهه‌مدارن ،وسه‌رقاڵى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كان بن زنجیره جه‌نگه‌كان ڕابگرن"،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى به‌خشینى هیوا بۆ ئه‌وه‌ى عێراقییه‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن ڕێگاكانى به‌ره‌و دوارۆژا واڵان ،چونكه بێهیوایی گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ڕووبه‌رووى هه‌ر گه‌لێك بێته‌وه".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى ئاڕاسته‌كردنى گه‌نجان به‌ره‌و كار وبه‌رهه‌مهێنان وبه‌شداریكردن له‌بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه،ولاپه‌ڕه‌ى جه‌نگه‌كانیش بۆ هه‌تا هه‌تایی داده‌خرێن ،وده‌بێت بیر له‌داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌نجان بكرێته‌وه".