سه‌رۆك كۆمار ووه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى پته‌وكردنى پێگه‌ى عێراق له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

  • 8-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوه‌ پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنییەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان تاوتوێ دەکەن و جەختیش لە پاراستنی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی عێراق لە ئاستی هەرێمی و جیهانی دەکەنەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،لە کۆشکی بەغداد، د.به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکردوە لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنیەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 
    لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردوەتەوە، تاوەکو عێراق ببێتە بەشێک لە رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەکەدا، ھاوکات دوپاتیشیکردەوە لەگرنگی رۆڵی هاوسەنگ و ئیجابی عێراق لە کاروانی پەیوەندییە دەرەکییەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشکەوتن لە نێوان گەلان. 
    هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەکان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و کاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێکراون.