به‌یروت-اه‌ع
كاروانێكى هاوكارییه‌كانى عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،گه‌یشته به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"باڵیۆزى عێراق له‌لوبنان جه‌ختیكرده‌وه ئه‌م كاروانه به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتووه وبریتییه له‌به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق ولوبنان باشه،وله‌ئه‌مڕۆ به‌ره‌و باشترین ده‌ڕوات".
وتیشى"عێراق متمانه‌ى به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى لوبنان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێ وڵاته‌كه‌یان ببوژێننه‌وه".
لاى خۆیه‌وه ریمۆن غه‌جه‌ر وه‌زیرى وزه‌ى لوبنان ڕایگه‌یاند"كاروانى هاوكارییه‌كانى عێراق له‌كارگه‌ى زه‌هرانى به‌تاڵ ده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"هاوكارییه نه‌وتییه‌كانى عێراق ته‌رخانده‌كرێت بۆ كاره‌با، وبۆ دابینكردنى سووته‌مه‌نى كاره‌بایی به‌كاردێت".