سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى په‌یڕه‌وكردنى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان

ناوخۆ
  • 8-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ پشتیوانیكردنى كرانه‌وه‌ى عێراق به‌ڕووى جیهان له‌میان به‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌،چونكه‌ زنجیره‌یه‌كى گرنگى به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌یه‌ له‌نێوان كێشوه‌ر ووڵاتان.
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌میان پێشوازیكردنى له‌ناسڕ حسێن شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ له‌به‌غدا،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ ورده‌كارییه‌كى تیروته‌سه‌لى له‌باره‌ى ڕێره‌وى كارى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ وپلانه‌كانى خسته‌ڕوو كه‌ له‌كاتى جێ به‌جێ كردنیان ڕۆڵى ده‌بێت له‌باشتركردنه‌وه‌ى ئه‌ركى وه‌زاره‌ته‌كه‌ وباشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان،به‌شێوازێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر دیمه‌نى پرشنگدارى عێراق به‌رامبه‌ر به‌جیهان.