به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕێنمایی دا به‌جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ى ئاوى ئیسڵاحى گه‌وره له‌پارێزگاى زیقار.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،بڵاویكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو سازكرا،ڕێنمایی دایه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن وشاره‌وانى وكاروبارى گشتى به‌ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى ئاوى ئیسڵاحى گه‌وره له‌زیقار.
وتیشى،جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه له‌ناوچه‌ى فهوود وشارۆچه‌كانى وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌كات.