ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى كه‌ره‌سه‌ تەقێنەرەوەكان له‌ده‌روازه‌ى زڕباتییه‌ گیرا

ناوخۆ
  • 8-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى كه‌ره‌سه‌ تەقێنەرەوەكان له‌ده‌روازه‌ى زڕباتییه ڕاگه‌یاند.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل گیراوه‌ كه‌به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى پێنه‌بووه‌ وماوه‌ى زیاتر له‌40 ڕۆژه‌ له‌نێو ده‌روازه‌كه‌ن،به‌بێ هیچ ڕێوشوێنێك ،وله‌به‌ر خراپى كۆگاكردنى چونكه‌ له‌پله‌ى گه‌رمى 5 بۆ 35 پله‌ى سه‌دى كۆگاده‌كرێت،ئه‌مه‌یش واده‌كات خه‌سڵه‌ته‌كانى له‌ده‌ست بدات وببێته‌ كه‌ره‌سته‌ ژه‌هراوى كه‌كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر خۆڵ وڕووه‌كدا.
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیدار وپسپۆرییه‌كان پێكهێنراوه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ وجیاكردنه‌وه‌یان وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا به‌پێى په‌ڕاوێكى یاسایی".