به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،زیاتر له48هه‌زار خوێندكار به‌شدارى له‌تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"سبه‌ى یه‌كشه‌ممه زیاتر له48هه‌زار خوێندكار له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكانى وڵات به‌شدارى له‌تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ده‌ره‌كى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی به‌هه‌موو لقه‌كانییه‌وه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن ده‌كه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"زیاتر له(18)هه‌زار خوێندكارى"پیشه‌یی"،و(8)هه‌زار خوێندكارى"زانستى/زینده‌وه‌رى"هه‌روه‌ها(5)هه‌زار خوێندكارى"زانستى/پراكتیكى"،له‌گه‌ڵ(17)هه‌زار خوێندكارى لقى وێژه‌یی،به‌شدارى له‌تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی تایبه‌ت به‌قۆناغى ئاماده‌یی ده‌كه‌ن له‌میان به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده له‌به‌غدا وسه‌رجه‌م پارێزگاكان،وبه‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان دابه‌شده‌كرێن كه‌به‌یانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه،ده‌رگاكانى ده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌موو پێداویستى وكه‌ره‌سته لۆجستى وپزیشكییه‌كانى ئاماده‌كردووه له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى وڵاتى خۆشه‌ویستمان بۆته‌وه ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ هه‌مووان،له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌بنیاتنانى وڵات وبه‌ره‌وپێشبردنى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"هه‌ماهه‌نگى باڵا هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وناوخۆ به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى بۆ خوێندكارانى به‌شداربووى تاقیكردنه‌وه‌كان ،ئه‌مه‌یش ڕۆڵى ده‌بێت له‌دابینكردنى كه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاو له‌نێو هۆڵه‌كان،هه‌روه‌ها حاڵه‌تێك له‌ئارامى ده‌روونى ده‌خوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن".