بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ومستەفا كازمی سەرۆكى ئهنجومهنى وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشەممە، جهختیانكردهوه لەپێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆك بەرهەم لە سەرۆكى ئهنجومهنى وەزیران و ،لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی كۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی و ئابووری وڵات و جەختكرایەوە لەپێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد وەك پابەندبوونێک بەکارنامەی حكومەت.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، دووپاتیانکردەوە لە پێویستی راوەدونانی پاشماوەکانی تیرۆر و بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکانی هێزە ئەمنییەکان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی شارەکانی عێراقدا، ھاوکات گفتوگۆیشکرا لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی لەلایەنە تەندروستییەکان و زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان، هەروەها خستنەرووی چارەسەر و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری و كەمكردنەوەی خەرجی حكومەت و زیادكردنی سەرچاوەی داھاتی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەمای چاكسازی لە وڵاتدا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان، بەجۆرێک مافە دەستورییەكانی سەرجەم هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بپارێزێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا پەرەسندنە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان و رۆڵی جەمسەری عێراق لە چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا گفتوگۆی لە بارەوە كرا.