بەغدا ا ه ع تۆڕی راگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە، داوای لەئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی لیژنەی رۆشنبیر و راگەیاندن و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كرد بە ئەركی خۆیان هەستن لەپاراستنی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و سەربەخۆیی بوونی، لەو گۆشار و دەستوەردانە بەردەوامەی دەخرێتەسەری، داواشی لە پارتە سیاسی و پەرلەمانتاران كرد دەست لە كاروباری وەرنەدەن و رێز لەتایبەت مەندییەكانی بگرن. لەوبارەیەوە موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: تۆڕی راگەیاندنی عێراق لەدەستە سەربەخۆكانە و ئەركی پیشەیی و نیشتمانی خۆی بەپێی دەستوری عێراق و یاساكان جێبەجێ دەكات، دەشڵێت ئەوان دامەزراوەیەكی راگەیاندنن و یاسا و سەربەخۆیی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە، ئاشكراشیدەكات تۆڕی راگەیاندنی عێراق دوچاری گوشاری گەورە بووەتەوە لەلایەن كەسایەتی و حزب و عەشایر و پەرلەمانتارانەوە و بەربەست بۆ كارەكانیان دروستكراوە لە پرۆسەی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوە لەو كەسانەی كەمتەرخەمبوون بەمەبەستی چاككردنەوەی هەڵەكان. داواش لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و دەسەڵاتە تایبەتمەندەكان دەكات ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن لەپاراستنی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە گوشار و دەستوەردانە بەردەوامەكان، داواشی لە پارتە سیاسی و پەرلەمانتاران كرد دەستبەرداری دەستوەردانەكانیان ببن و رێز لە تایبەتمەندی ئەو دامەزراوە نیشتمانییە بگرن تا كاری خۆی بە سەربەخۆیی كە دەستوور بۆ دەستەبەركردووە ئەنجام بدات. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) دەقی بەیاننامەكەی تۆڕی راگەیاندنی عێراق بڵاودەكاتەوە: تۆڕی راگەیاندنی عێراق یەكێكە لەدەستە سەربەخۆكان كە ئەركە پیشەیی و نیشتیمانییەكانی بەپێی دەستوور و یاساكان بەجێدەهێنێت. تۆڕی راگەیاندنی عێراق دامەزراوەیەكی راگەیاندنە و یاسا و سەربەخۆیی و پەیرەوكردنی پیشەیی خۆی هەیە، بەڵام روبەرووی گوشاری گەورە دەبێتەوە لەلایەن كەسایەتی حزبی و عەشایری و پەرلەمانتاران كە بەربەست بۆ كارەكانی تۆڕی راگەیاندن دروستدەكات و رێگری بۆ پرۆسەی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە كەسانی كەمتەرخەم و راستكردنەوەی هەڵەكان لێدەكەوێتەوە، ئەگەر ئەو دەستوەردانەش بەردەوامبێت ئەوا توانای ئیدارەی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كەمدەكاتەوە لەكاركردن بۆ پێشخستنی كارەكانی و پیشەیی بونی وەك دەستەیەكی سەربەخۆی عێراقی. هەر بۆیە داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی لیژنەی رۆشنبری و راگەیاندن و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان دەكەین ئەركی خۆیان بەجێبهێنن لە پاراستنی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و سەربەخۆ بوونی لەو گوشار و دەستوەردانە بەردەوامانە، داواش لە پارتە سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین دەستبەرداری دەستوەردانەكانیان ببن و رێز لە تایبەتمەندی ئەم دامەزراوە نیشتمانیە بگرن تا كارەكانی بە سەربەخۆیی كە دەستور و یاساكانی تۆڕ و سیاقە ئیداری و پیشەیییەكان بۆی دەستبەركردوە، ئەركی خۆی بەجێبهێنێت و خواستی بینەرانی لە دەستەبەركردنی گوتارێكی راگەیاندنی پیشەیی و كاریگەر و هاوسەنگ كە شایسەی پێگەی عێراق و سەركەوتنەكانی و شارستانیە گەورەكەی بێت. موجاهید ئەبوهەیل بەدر سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق