سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ زامنى پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان

  • 6-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار وفائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە،جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ زامنى پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
    وتیشى،لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و جەختکرایەوە لەگرنگی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری هەموو لایەک، بەجۆرێک کە زامنی سەربەخۆی و پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بکات، ھاوکات ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان، تاوەکو بتوانن ئازادانە مافی دەستووری رەوای خۆیان دەڕبرن.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" باس لەگرنگی پەلەکردن لە هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پشتیوانیکردنی رۆڵی دادگا لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادوەری و هاریکاری و هەماهەنگی لە بواری ھەموارکردنەوەی یاسا گرنگەکان کرا، وەک پێویستییەک بۆ قۆناغی داهاتوودا".