دواى دیدارى له‌گه‌ڵیان..خۆپیشانده‌ران په‌یامى سوپاسگوزارى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 6-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌رانى ده‌رچووانى زانكۆ وپه‌یمانگاكان ،په‌یامى سوپاس وپێزانین ئاڕاسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد.
    حه‌سه‌نێن عه‌بدولئه‌میر كه‌یه‌كێكه‌ له‌خۆپیشانده‌ران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران گوێ له‌سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان گرت وله‌نوسینگه‌ى خۆى میوانداریمان كرد",ئاماژه‌یشى دا "كازمى داواكارى 500 كه‌سى جێ به‌جێ كرد كه‌ماوه‌ى 10 مانگى ڕابردوو ونزیكه‌ى 50 ڕۆژه‌ له‌دواى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمه‌چه‌یی مانیانگرتووه‌".
    وتیشى"سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌كانمان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى نوسراوێك بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌مه‌به‌ستى دامه‌رزاندن".
    پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رى دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان به‌ڵێنى دا داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ بكات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى چاوى كه‌وتووه‌ به‌ژماره‌یه‌ك کازمی چاوی بەژمارەیەک  دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان كه‌وتووه‌ لە مەیدانی خۆپیشاندان ومانگرتنان گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و رونكردنەوەی لەسەر دۆخی ئێستای وڵات پێدان".
    وتیشى"سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڵێنى دا به‌جێ به‌جێ كردنى سه‌رجه‌م داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان"،ڕوونیشیكردۆته‌وه‌"حکومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبو بوە بەهۆی خراپیی بەرێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن و بڕیاردان لە ساڵانی رابردودا.
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى ڕووبه‌رووى حكومه‌ت بوونه‌ته‌وه‌ ئاسته‌نگى گه‌وره‌ن،وهه‌موو داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران داواكارى ڕه‌وا وده‌ستووریین"،باسى له‌وه‌ كرد"قه‌باره‌ى كاركردن به‌پێى خواست وئه‌و ئه‌ركه‌ى پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌ركێكى گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام نابێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حكومه‌ت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتونییەتیەبەر دژ بە گەندەڵی لەگەڵ لێپێچینەوە لە خراپ مامەڵەكاران و رێككردنەوەی رێگەی ئیدارەدان، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن لە ئێستادا،وداواكارى خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رانسه‌رى عێراق هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى چاكسازى كه‌حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌".