به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند نه‌خۆشخانه‌ى شیفاى 9 له‌پارێزگاى به‌سڕه به‌ڕێژه‌ى(١٧٠) قه‌روێله‌یی جێ به‌جێ كراوه،ئاماژه‌یشى دا بڕیار وایه نه‌خۆشخانه‌كه له‌سبه‌ینێوه بچێته خزمه‌ته‌وه وپێشوازى لهتوشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا بكات.
ته‌میمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ مهزارگاى حسه‌ینى دروستكراوه كه‌له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێشخه‌رى مهزارگاكه بووه،وله‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه كه‌ره‌سه وئامێره پزیشكییه‌كانى دابینكراوه".
وتیشى"نه‌خۆشخانه‌كه نوێترین ئامێرى پزیشكى تیایدا دابینكراوه كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا"،هه‌روه‌ها سوپاس وپێزانینى ئاڕاسته‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت ومهزارگاى حسه‌ینى كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه له‌پاڵپشتى كردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
ته‌میمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تر هه‌ن له‌ماوه‌ى داهاتوودا جێ به‌جێ ده‌كرێن".