ته‌ندروستى: شاندى عێراقى له‌به‌یروت شاره‌زایی هه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى بریندارانى جه‌نگه‌كان

  • 6-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-حوسام ته‌میمی

     
    و:سۆما جاف
     
    هانى موسا بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى دووپاتیكرده‌وه‌ شاندى عێراقى له‌به‌یروت شاره‌زایی هه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى بریندارانى جه‌نگه‌كان ،ئه‌مه‌یش واده‌كات رۆڵێكى كاراى هه‌بێت له‌هاوكاریكردنى گه‌لى لوبنان.
    موسا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،شاندى پزیشكى كه‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و لوبنان به‌ڕێكه‌وت ،ده‌سته‌بژێرێك له‌پزیشكان وپه‌رستارانى شاره‌زاى چاودێرى ورد ویارمه‌تیده‌ر له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى له‌خۆگرتووه‌ بۆ یارمه‌تیدانى تیمه‌ پزیشكییه‌كان له‌به‌یروت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى عێراقى به‌مه‌به‌ستى سه‌ره‌خۆشیكردن له‌كه‌سوكارى قوربانیان ویارمه‌تیدانى بریندارانه‌،هه‌روه‌ها ژوورێكى ئۆپراسیۆنه‌كان ووشاندێكى وه‌زارى ته‌ندروستى پێكهێنرا كه‌سه‌رجه‌م پسپۆڕه‌ ته‌ندروستى ونه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى له‌خۆگرتووه‌".
    موسا وتیشى"تیمى پزیشكیمان به‌شدارییه‌كى كارا ده‌كات له‌یارمه‌تیدانى گه‌لى لوبنان"، ئاماژه‌یشى دا"هاوكارییه‌كان بریتییه‌ له‌پێشكه‌شكردنى زیاتر له‌20 تۆن ده‌رمان وكه‌ره‌سه‌ى پزیشكى ونه‌شته‌رگه‌رى".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ره‌خۆشیكردن وپشتیوانیكردنى لوبنان.
    سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق له‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌بێت،ئاماژه‌یشى دا حكومه‌تى عێراقى بڕیارى داوه‌ فرۆكه‌یه‌كى هاریكارى به‌په‌له‌ى پزیشكى ڕه‌وانه‌ بكات