به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى دووپاتیكرده‌وه به‌وردى چاودێرى پاشماوه‌كانى داعش وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا ده‌كرێت.
ئه‌سه‌دى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به‌وردى وبه‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان چاودێرى جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش ده‌كات".
دووپاتیشیكرده‌وه هه‌موو جموجۆڵه گوماناوییه‌كانى پاشماوه‌كانى داعش چاودێرى ده‌كرێن،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌موو جموجۆڵه‌كانیان له‌ژێر كۆنترۆڵدان".
ئاماژه‌یشى دا"تیرۆر له‌ئێستادا له‌قۆناغى له‌ناوچوون دایه،سه‌ربارى هه‌بوونى هه‌ندێك شانه‌ى نوستوو به‌ڵام ناتوانێت بۆ چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌سه‌دى وتیشى"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌چوارچێوه‌ى كارى كردارى دایه له‌پێناو له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستان".