ئه‌عره‌جى جه‌ختى له‌خواستى حكومه‌ت كرده‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى نێرده‌ى ڕاوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا

ئەمنی
  • 5-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌خواستى حكومه‌ت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى نێرده‌ى ڕاوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌عره‌جى له‌نوسینگه‌ى خۆى له‌به‌غدا پێشوازى له‌بینى جێنس سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى كردووه‌،وله‌دیداره‌كه‌دا باس له‌سروشتى كارى نێرده‌كه‌ كراوه‌ له‌به‌روارى هاتنى بۆ عێراق له‌ساڵى 2017،وئه‌و خزمه‌تانه‌ى پێشكه‌شى به‌لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كانى عێراقى كردووه‌".
     به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بینى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى كارى نێرده‌كه‌ وپه‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى پێشكه‌شكردووه‌،هه‌روه‌ها پلانه‌كانى قۆناغى داهاتوویشى خستۆته‌ڕوو. 
    ئه‌عره‌جى جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى ده‌رئه‌نجامى كاره‌كان وئه‌وه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق به‌جێ ده‌گه‌یه‌ندرێت،خواستى حكومه‌تى عێراقیشى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركى نێرده‌كه‌ وپاڵپشتى كردنى عێراق به‌و پێیه‌ى كاره‌كانى به‌ره‌وپێشببرێت وبوار وكاته‌كانى جێ به‌جێ كردنیان دیارى بكرێت".
    بینى پێشنیارێكى پێشكه‌شكرد له‌باره‌ى واژۆكردنى یاداشتنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نیشتیمانى كه‌ پابه‌ندییه‌كانى نێرده‌ى ڕاوێژكارییه‌كه‌ وداخوازییه‌كانى حكومه‌تى عێراقیشى له‌خۆ بگرێت".