به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕێگا ناده‌ین فشارى سیاسى له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى حیزبى وكۆمه‌ڵایه‌تى بۆ سه‌ر قاره‌مانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،له‌میان سه‌ردانێكى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتیكرده‌وه كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ یاسا ده‌نوێنێت وهه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لێبكرێت هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵات".
وتیشى"پاڵه‌وانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ قوربانى گه‌وره‌یان داوه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وتاواندا".
ئاماژه‌یشى دا"هه‌لێكمان له‌به‌رده‌سته بۆ كاركردن وڕاستكردنهوهى هه‌ڵه‌كان،وكاتێك ئه‌و هه‌ڵانه دیاری ده‌كه‌ین ئه‌وه له‌پێناو كاركردن وبووژانه‌وه‌یه".
كازمى ڕایشیگه‌یاند"ڕێگه به‌فشارى سیاسى له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى حیزبى وكۆمه‌ڵایه‌تى بۆ به‌رامبه‌ر به‌ئێوه ناده‌ین،ئه‌ركى ئێوه پاراستنى هه‌مووانه به‌بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له‌كاروبارى ئێوه،ئه‌رك وئاستهنگى زۆرتان له‌به‌رده‌مدایه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وتاواندا".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ودابینكردنى هه‌لى یه‌كسانى بۆ هه‌مووان یه‌كێكه له‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌ده‌بێت به‌باشترین شێوه ئه‌نجامى بده‌ن"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى"ده‌بێت پابه‌ندى بنه‌ماكانى كارى ئه‌منى وڕێزگرتن له‌مافى مرۆڤ بن،وهه‌روه‌ها پردى متمانه له‌نێو خه‌ڵكى به‌پێى یاسا ویه‌كسانى دروست بكه‌ن ئه‌مه‌یش خواستێكى سه‌ره‌كى ئهركهكانتانه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌ركى هه‌واڵگیرى زۆر گرنگه له‌ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،وده‌بێت له‌پێشینه‌ى كاره‌كانتان بێت".