نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە

  • 4-08-2020, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع

     
    نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی خۆی لە خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی لوبنان كرد و راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە.
    نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌‌،نوسیویەتی،"هاوخەمی و نزامان بۆ لوبنان و قوربانییانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت هەیە. پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و دۆستانی قوربانییەکانی دەکەم."
    سەرۆكی هەرێم لە نوسینەكەیدا راشیگەیاندوە،"هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە".
    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌رفاى به‌یروت ده‌یان كه‌س كوژران وبرینداربوون.
    وه‌زیرى ته‌ندروستى لوبنانیش ڕایگه‌یاند له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مه‌رفاى به‌یروت 30 كه‌س كوژران و2500كه‌سیش برینداربوون